به‌پێی ڕاپۆڕتی پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی هۆرمۆزگان ئه‌و كۆبوونه‌وه یه‌ك ڕۆژه‌یه كه له سه‌ره‌تای دوو به‌هاری پیرۆزدا، به‌هاری سرووشت و به‌هاری قوڕئان به‌ڕێوه چوو، زیاتر له ٣٥٠ كه‌س له ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان به‌شداریان كردبوو.
ته‌وه‌ری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه، «یه‌كترناسین و هه‌ڵسوكه‌وتكردنی زیاتری بنه‌ماڵه‌كانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی هۆرمۆزگان» بوو كه له‌و بواره‌وه وێڕای به‌ڕێوه‌بردنی دانیشتنێكی ناساندن، «شێخ موحه‌ممه‌د دهرزهند» له پێشه‌نگانی بانگخواز له‌و جه‌ماعه‌ته وێڕای سپاس و پێ‌زانین له به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه، هێندێ بیره‌وه‌ری له ئه‌زموونه‌كانی بانگخوازی خۆی بۆ ئاماده‌بووان خسته ڕوو.
له درێژه‌دا شێخ موحه‌ممه‌د خه‌لفانی «به‌رپرسی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی هۆرمۆزگان» وێڕای به‌خێرهاتنكردنی ئاماده‌بووان و میوانان و به‌تایبه‌ت شێخ مه‌سعوود ڕاهبه‌ر، پێشنوێژی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌تی به‌نده‌ر له‌نگه، سپاسی له به‌شداریی ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه له‌و كۆبوونه‌وه یه‌ك ڕۆژه‌دا و له هاوكاری شێخ موحه‌ممه‌د زاڕعی «ئیمام جومعه‌ی شاری گێزیر» و شوڕای ئیسلامی ئه‌و شاره و «شێخ موحه‌ممه‌د نیازمه‌ند» یه‌كێك له بڕواپێكراوان و له مامۆستایانی قوتابخانه‌ی ئایینی ئه‌و شاره به‌هۆی میواندارییان و له «شێخ حه‌سه‌ن بهنداد» له ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه به هۆی ئه‌ركی پێكهێنانی كه‌لوپه‌ل و نانی قاوه‌تی و نیوه‌ڕۆ كرد و هه‌روه‌ها شێخ عه‌قیل فه‌تحی «جێگری په‌روه‌رده و ڕاهێنانی جه‌ماعه‌ت و به‌رپرسی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه»ش وێڕای به‌خێرهاتنكردنی میوانان و بانگخوازان، سپاسی له ته‌واوی كه‌سانێك كه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شدار بوون، كرد.
جێی ئاماژه‌یه كه له درێژه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه، دوای نیوه‌ڕۆ ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێكخراوه و بنه‌ماڵه‌كانیان گه‌شتێكیان له پاركی ساحێلی گوندی كوهین سه‌ر به شاری به‌نده‌ر كۆنگ و لێوارهكهی كرد و ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به به‌ڕێوه‌چوونی نوێژی شێوان و خه‌وتنان به كۆمه‌ڵ له‌و پاركه كۆتایی پێ هات. جێی ئاماژه‌یه به‌ڕێوه‌چوونی وه‌ها به‌رنامه‌یه‌ك له ئاستی هۆرمۆزگان بۆ یه‌كه‌م جار بووه.
بۆچوونه‌کان